نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی: دۆخی ئابوری هەرێم زۆر خراپە
سلێمانی- نزار جەزا
شارەزای ئابوری و نوێنەری نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لەعیراق ڕایگەیاند، دۆخی ئابوری لەهەرێمی كوردستان زۆر لە عیراق خراپترە و هاتنی ژمارەیەكی زۆر لەئاوارە كاریگەری خراپی لەسەر هەرێم بەجێهێشتووە و ڕێژەی هەژاری زیادیكردووە.
سیبێل كۆلاكسیز، لە چوارەمین دیداری سلێمانیدا باسی لەوەشكرد، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم و بەغداش دەبێت چاكسازی لەسیستەمی باجدا بكەن و پاكسازی تەواو بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی وەك هاوكارییەك ١٤ راوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی یارمەتی هەرێم دەدەن.
ئهم بابهته 843
جار خوێنراوهتهوه
|
|