براوەکانی ئۆسکار بناسە
لیۆناردۆ خەونەکەی هاتەدی
خەڵک
خەڵاتی ٨٨ـەمین خولی ئۆسکار بەڕێوەچوو تیایدا وەک ئەوەی پێشبینی کرا، لیۆناردیۆ دیکاپیریۆ، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بەڵام فیلمەکەیان، The Revenant نەیتوانی ببێتە باشترین فیلم.
براوەکانی خەڵاتەکە:
خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئەکتەری کوڕ درایە لیۆناردۆ دی كاپریۆ لە فیلمی The Revenant
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەلتەری کچ درایە بری لارسۆن لە فیلمی Room
هەروەها فیلمی Spotlight بە باشترین فیلم هەڵبژێردرا و ئۆسكاری پێشكەش كرا.
دەرهێنەری مەكسیكی، ئەلیخاندرۆ ئیناریتۆ، خەلاتی باشترین دەرهێنانی لە فیلمی The Revenant وەرگرت.
ئەلیشا فیكاندەر خەڵاتی ئەكتەری مامناوەندیی لە فیلمی The Danish Girl وەرگرت.
باشترین ئەكتەری یاریدەدەر، مارك رایلانس بوو كە لە فیلمی Bridge of Spies
هەروەها ئۆسكار درایە فیلمی Mad Max: Fury Road بۆ بە باشترین جلوبەرگ، دەنگ، مكیاج.
باشترین سیناریۆیش درایە فیلمی Spotlight،
ئۆسکاری فیلمی وێنەی جوڵاو درایە فیلمی Inside Out
باشترین كورتە فیلم، فیلمی Bear Story بوو كە خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت و بەدوایدا باشترین فیلم لە بواری میوزیكدا، فیلمی The Hateful Eight بوو كە ئۆسكاری وەرگرت.
ئۆسکاری باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاری، فیلمی The Girl in the River: The Price of Forgiveness بوو.
ئهم بابهته 10715
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:29/02/2016