عەباسی کیا ڕۆسەتمی
وەک شاعیرێک
خەڵک- شوان ئه‌حمه‌د
(كیا ڕۆسته‌می) سینه‌ماكاره یان شاعیر؟ فیلم دروست ده‌كات یان قه‌سیده ده‌نووسێت؟ ئه‌وانه‌ی ته‌نها وه‌ك ناو ئه‌م هونه‌رمه‌نده بناسن، وه‌ڵامیان ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌و سینهماكارهو هیچیتر. سه‌روكاری ئه‌و ته‌نهاو ته‌نها له‌گه‌ڵ فیلم و بواری هونه‌ری حه‌وته‌مدایه. بەگشتی وه‌لێ ئه‌وانه‌ی ئاشنان به كاره‌كانی و له‌نزیكه‌وه ده‌یناسن، ده‌زانن كه ئه‌و هه‌م ده‌رهێنه‌ره‌و هه‌م شاعیر. واته ده‌ست ڕه‌نگینی ئه‌و هه‌م بهكامێرایهو هه‌م به قه‌ڵه‌م. به تێكستهو به فیلم.
(كیا ڕۆسته‌می) سینه‌ماكارێكی شاعیره، به‌مانای پڕاوپڕی وشه‌كه. من كه فیلمه ناوازهكانیم بینی، هه‌ستمكرد ئه‌م پیاوه ئه‌گه‌ر تاكه دێڕه شیعرێكیشی نه‌نووسیبێ هه‌ر شاعیره. سینه‌ماكارانی ئێرانی (كه بێگومان كیا ڕۆسته‌می و مه‌جیدی مه‌جیدی و مه‌خمه‌ڵباف له ناوه هه‌ره دیارهكانین)، وه‌كو سینه‌ماكاری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی (فێرنه‌ر هێرتسوگ) ده‌ڵێت: (عومه‌ر خه‌یام و فیرده‌وسی ئه‌مڕۆمانن و شاعیرانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ن). (کیا ڕۆسته‌می) وه‌ك داهێنه‌رو به‌هره‌مه‌ندێك هه‌ر به‌وه‌وه داناكه‌وێت، شاعیرانه به كامێرا وێنه‌ی ژیان بگرێت و له‌ڕێی فیلمه‌كانییه‌وه شیعر هه‌نارده‌ی دنیا بكات، به‌ڵكو دێت و له دوو دیوانی قه‌شه‌نگدا به قه‌ڵه‌م ڕاز و نیازه‌كانی خۆی ده‌نووسێته‌وه.
ئه‌و وه‌ك چۆن به هه‌ست و نه‌ستی شاعیرێكی ژیان دۆسته‌وه فیلم سازی ده‌كات، ئاوه‌هاش وه‌كی سینه‌ماكارێكی لێهاتوو به كامێرا وێنه شیعرییه‌كانی ده‌گرێت. كورت و پوخت وه‌ك هایكۆی یابانی و چوارینه‌كانی خه‌یام، شیعر ده‌نووسێت و ده‌یه‌وێت ڕه‌نگ و بۆیه‌كی دیكه به باخچه‌ی شیعری فارسی بدات، ئه‌و شیعره‌ی (سه‌عدی و حافز و سوهراب و فروغ) گه‌یاندیانه ترۆپك.
مرۆڤ وه‌ك چۆن له به‌رامبه‌ر فیلمه‌كانی (كیا ڕۆسته‌می)دا ئارام ده‌بێته‌وه‌و ڕۆحی ئاسووده ده‌بێت، به‌وجۆره‌ش كه شیعره‌كانی ده‌خوێنێته‌وه سه‌بوری دێت. شیعرێك بێ ڕه‌توش و بێ زۆر له‌خۆكردن و بێ دروشم بازی و بێ یاریكردن به وشه‌و ڕاستگۆیانه، ترپه‌ی دڵی شاعیر و مرۆڤێكمان بۆ ده‌گوازێته‌وه كه سه‌رمایه‌كه‌ی ته‌نها ژیان دۆستییهو هیچی تر.
ئه‌و پۆسته‌ره شیعریانه‌ی لێره‌دا ته‌رجه‌مه‌م كردوون، تێكڕایان له دووتوێی ئه‌م دیوانه شیعرییه‌دا هاتوون به ناوی (زئب متربص) كه (ماهر جه‌مۆ) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ساڵی 2008 له دیمه‌شق چاپكراوه.
(1)
كه بیر له گوڵه‌كان ده‌كه‌مه‌وه
بایه‌كی سارد هه‌ڵده‌كات،
منیش ناچار هه‌ڵده‌ستم و
په‌نجه‌ره‌كه‌م خڕ داده‌خه‌م
(2)
چه‌ند سه‌خته به ته‌نها،
له مانگی چوارده ڕابمێنی.
(3)
ئاسمان مۆڵكی منه
هه‌روه‌ها زه‌مینیش،
ته‌ماشا من چه‌نده زهنگینم.
(4)
ڕۆژێك له ڕۆژانی به‌هار
ڕۆژێك له ڕۆژانی هاوین
ڕۆژێك له ڕۆژانی پاییز
ڕۆژێك له ڕۆژانی زستان،
میوانم به.
(5)
كه دوریت لێم و له‌لام نیت،
قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م
كه دێیته لام، بۆ خۆم ده‌دوێم.
(6)
كه بێ تۆ بم
شه‌و و رۆژ بیست و چوار سه‌عاتی ته‌واوه،
كه تۆم لابی
هه‌ندێ جار كه‌متره و هه‌ندێ جار زیاتره.
(7)
كه گه‌ڕامه‌وه زێدی خۆم ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری نه‌مابوو،
ماڵی باوكم و ده‌نگ و سه‌دای دایكم بوو.
(8)
جه‌خار..
وا ده‌چمه‌وه زێدی خۆم و
كه‌سێك سڵاوم لێناكات!
(9)
له به‌ره‌به‌یاندا،
مانگ زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت
له‌گه‌ڵ قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێردا،
ئه‌ستێره‌كان كاڵ ده‌بنه‌وه.
(10)
له‌ودیو چاكه و خراپه‌وه،
ئاسمانی شین هه‌یه.
(11)
بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شت،
چارهنییه
ده‌بێت رێگه‌ی دۆزه‌خ ببڕین.
(12)
دڕكێك له چاودا
دڕكێك له پێدا
دڕكێك له دڵداو……
به‌هارێك له رێدا.
(13)
دا هۆڵی ناو مێرگه‌كه بێ پاڵتۆیه،
له شه‌وی ساردی زستاندا.
(14)
نیوه‌شه‌وان باڵنده‌یه‌ك ده‌خوێنێ،
ته‌نانه‌ت باڵنده‌كانیش نایناسن.
(15)
شه‌و
ده‌ریا
زستان.
(16)
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كزه‌بای پاییزدا،
گه‌ڵای دره‌ختێك خۆیكرد به ژووره‌كه‌مدا
نه‌مده‌ناسی.
(17)
مانگم به‌ڕێكرد
تا له ناو هه‌ورێكی ڕه‌شدا بزر بوو،
شه‌رابم خواره‌وه‌و
چاوم لێك نا.
(18)
له سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزدا
ده‌ست به كاسكێتهكهمهوه ده‌گرم،
تۆ بڵێی (با) بمانبات؟
(19)
به‌سه‌ر لمێكی گه‌رمدا
به پێی په‌تی ڕێده‌كه‌م،
به‌سه‌رنجی ڕێبواره‌كان
هه‌موو به‌ده‌نم ده‌سوتێ.
(20)
ساقیهكی گه‌ڕۆك
له بیابانێكی قات و قڕدا،
له تینویهك ده‌گه‌ڕێت.
(21)
له‌سه‌ر لوتكه‌ی كێوی قافدا
سێ هێلكه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كم هه‌ڵگرته‌وه،
چه‌ند سه‌خت و دژواره
ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه.
(22)
سێبه‌ره‌كه‌م جێم ناهێڵێت
جارێك له پێش ده‌ممدایه و
جارێك وا به ته‌نیشتمه‌وه
جارێكی دیش به دوامه‌وه،
ئای چه‌ند خۆشه ئه‌و ڕۆژانه‌ی دنیا هه‌وره.
(23)
له‌سه‌ر قه‌بران دێمه‌وه
پێڵاوه‌كان ته‌نگن به پێم،
حه‌زده‌كه‌م ئامبازی ژنێك بم
كهنایناسم.
(24)
هه‌زاران دره‌ختی ده‌گمه‌ن،
له بیابانی ته‌نهایمدا سه‌رده‌ردێنن.
(25)
كه تۆ ونیت
خۆم و خۆم ده‌كه‌وینه قسه‌و
به ئاسانی
له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ڕێك ده‌كه‌وین.
(26)
كه‌ون ده‌بیت
خۆر هه‌ر خۆره
رۆژ هه‌ر رۆژه
شه‌ویش شه‌وه،
ده‌ركه‌وتنت تێكه‌ڵیه‌كه له نوری مانگ.
(27)
زۆر به زه‌حمه‌ت
ڕێگایه‌كی سه‌خت ده‌بڕم،
به بێ ئامانج.
(28)
ئه‌وه‌ی ستایشی ده‌كه‌م
خۆشم ناوێ،
ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێ
ستایشی ناكه‌م.
(29)
به داخه‌وه
خانه خوێیه‌كی باش نه‌بووم،
له‌ئاست یه‌كه‌م كلووه به‌فر
كه‌كه‌وته سه‌ر پێڵووه‌كانم.
(30)
سه‌د كانی وشك بوو
سه‌د به‌رخی تینوو
شوانێكی به ساڵاچوو.
(31)
هه‌ر ته‌نها سێ دڵۆپه خوێن
به‌ری ڕه‌نجی سێ سه‌د مێشوله بوو،
له شه‌وێكی گه‌رمی هاویندا.
(32)
له‌ناو هه‌زاران مێشوو مه‌گه‌زدا،
ته‌نها یه‌كێكیان
له تاریكی شه‌ودا ده‌دره‌وشێته‌وه.
(33)
برینی سێ ده‌مه چه‌قۆ
له‌سه‌ر قه‌دی سێ دره‌ختی سووره‌چنار،
یادگاری سێ سه‌ربازی غه‌ریبه‌یه.
(34)
بارانی به‌هار
ئه‌و ئاگره‌ی كوژانده‌وه،
كه به‌زه‌حمه‌ت
شوانه به‌ساڵاچووه‌كه خۆشی كردبوو.
(35)
بۆنی گوێز
بۆنی یاسه‌مین
بۆنی خۆڵی دوای باران.
(36)
مێروله‌یه‌ك زۆر به‌زه‌حمه‌ت
به‌قه‌دی دره‌ختێكی به ساڵاچوودا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ،
تۆ بڵێی بۆ كوێ بچێت؟!
(37)
له نوێژی جه‌ماعه‌تا
نوێژكهرێكیان بینی،
به‌ته‌نها نوێژی ده‌كرد.
(38)
چه‌ند ئاسانه براوه بین،
به‌ڵام چه‌ند سه‌خته بدۆڕێین!
(39)
دواجار سه‌ندیكای كرێكاران،
ئیعترافیان به كاری جاڵجاڵۆكه نه‌كرد.
(40)
مێشووله‌یه‌ك به تۆمه‌تی،
خواردنی شیرینی كوژرا.
(41)
رۆژێكی ته‌مومژاوی
منداڵێكی خه‌واڵوو،
ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌ی گونده‌كه.
(42)
سێ ڕۆژه یه‌ك بینه
باران ده‌بارێت،
خه‌ریكه متمانه‌م به‌خۆر له‌ق ده‌بێت.
(43)
ڕزقی نیوه رۆژێك،
به‌رهه‌می ماندوبونی رۆژێكی ته‌واوه.
(44)
چه‌ند باشه
هه‌ر كه‌سه‌و به ڕێی خۆیدا بڕوات.
(45)
به داخه‌وه‌م بۆ خۆم
به داخه‌وه‌م بۆ تۆ،
به‌داخه‌وه‌م بۆ كه‌سێك كه نایناسم.
(46)
جوتیارێكی ماندوو
له سایه‌ی داهۆڵی كێڵگه‌كه‌دا،
سه‌رخه‌وێكی شكاند.
(47)
به‌له‌مێكی بێ چارۆكه
ڕوبارێكی بێ (با)،
ئاسمانێكی بێ مانگه شه‌و.
(48)
له قه‌دپاڵی شاخێكی گه‌وره‌دا،
به ورده به‌رد نوسراوه:
الله اكبر.
(49)
گوێ ڕاده‌گرم بۆ
كزه‌ی با و گرمه‌ی هه‌ورو
میوزیكی شه‌پۆله‌كان.
(50)
شتێك به زارم‌دا هات
نه‌ده‌بوو بیڵێم،
پێیه‌كانم بۆ جێیه‌كیان بردم
نه ده‌بوو بۆی بچم.
(51)
تینوێتیم به سهراب ده‌شكێ،
باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
(52)
به قومێك شه‌راب مه‌ست بووم،
باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
به دڵۆپێك شه‌ونم تینوێتیم شكا،
باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
(53)
وێنه‌ی دره‌ختێكم گرت
سور هه‌ڵگه‌ڕا،
باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.
(54)
هه‌ستده‌كه‌م
له هه‌ڵبژاردنی ئازاره‌كانمدا، ئازادم.
(55)
به هێواشی دڵم بنێژن،
نه‌بادا درز به‌رێ!
(56)
شتێك ده‌فرۆشم،ناكڕدرێ
شتێك ده‌كڕم، نافرۆشرێ.
(57)
دزێك، ده‌مه‌و به‌یان
دڵی به پۆلیسێكی خه‌واڵوو ده‌سوتێ.
(58)
ژیان تۆمه‌تێكی ناڕه‌وایه،
دژی هه‌ژاران.
(59)
ماندووێتیم، هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نییه
میراتیه‌كه له باب و باپیرانمه‌وه بۆم جێماوه.
(60)
قسه‌ی دڵم به زمانما گوزه‌ری كرد،
دڵ و زمانی سوتاندم.
(61)
زۆر ده‌ترسم
له‌به‌ر پاچ وه‌شاندنی فه‌رهاد،
كه‌س گوێ بیستی گریه و ناڵه‌ی شیرین نه‌بێت.
(62)
دواجار هه‌ر خۆم و خۆم ماینه‌وه
خۆم له خۆم بێزار و عاجزم،
كه‌سیش نییه بكه‌وێته به‌ینمانه‌وه.
(63)
له چ رۆژێكی هه‌فته‌دا ئه‌م گه‌مه‌یه كۆتایی دێت،
گه‌مه‌ی شه‌ممه تاكو هه‌ینی.
(64)
ته‌نهاییم،
به‌ره‌نجامی رێکه‌وتنێکی بێمه‌رجی
نێوان خۆم وخۆمه.
ئه‌م بابه‌ته 4256
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:20:27/02/2016