وتاری رۆژی جیھانی شانۆ ٢٠١٦<br> ئەناتۆلی فاسیلیڤ

وتاری رۆژی جیھانی شانۆ ٢٠١٦
ئەناتۆلی فاسیلیڤ

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: حەمەسوار عەزیز

شانۆمان پێویستە؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ھەزاران پیشەمەندی شانۆیی و ملیۆنان خەڵکی ئاسایی بێئومێد بوون لە کردنی.
بۆچی پێویستمانە؟
لەو ساڵانەدا کە دیمەنەکە بایەخی نەبوو، بە بەراورد لەگەل گۆڕەپانەکانی شارو زەوییەکانی دەوڵەت کە تراژیدیای رەسەنی ژیانی تیا نماییش دەکرا.
بۆ ئێمە چییە؟
بەلەکۆنە ئاوزێڕکراوەکان و داڵانەکانی ھۆڵە شانۆییەکان، کورسییە قەدیفەکان و دەسکە پیسبووەکان و دەنگی ناسکی ئەکتەرەکان، یا بە پێچەوانەوە وەک شتێک کە جیاواز دەردەکەوێت.
کابینەی رەش کە پەڵەی خوێن و قوڕاوی پێوەیە، لێکەتنی زیانبەخشی جەستە رووتەکان لە ناوەوە، دەتوانێت باسی چیمان بۆ بکات؟ 
ھەموو شتێک.

شانۆ دەتوانێت باسی ھەموو شتێکمان بۆ بکات: وەک چۆن خوداوەند لە بەرزاییەکان و وەک چۆن بەندکراوەکان لەناو ئەشکەوتە لەبیرکراوەکانی ژێر خۆڵ تەقەت دەکرێن، وەک چۆن سۆزەکان بەرزمان دەکاتەوەو عەشق تێکمان دەشکێنێت، چۆن مرۆڤێک دەتوانێت پێویستی بە مرۆڤێکی چاک نەبێت لە جیھانەکەییدا، چۆن دەکرێت بێ ھیوابوون بڵاوبێتەوە، چۆن خەڵک دەتوانن بێخەم بژین و منداڵەکان لە سەربازگەکانی پەناھەندەیی لەناودەچن، چۆن دەتوانن ھەموویان بگەڕێنەوە بۆ بیابان، چۆن ناچار دەکرێین رۆژ لەدوای رۆژ لە خۆشەویستەکانمان دوور بخرێینەوە، شانۆ دەتوانێ باسی ھەموو شتێکمان بۆ بکات، شانۆ ھەمیشە وابووە و ھەرواش دەمێنێتەوە.

ئێستاو بە درێژایی پەنجا یا حەفتا ساڵی رابردوو، لەبەر ئەوەی ئەگەر بەشێوەیەکی تایبەت وەک پێویستی بڕوانیتە ھونەرە جوانەکان، دەتوانی درک بەوە بکەی کە تەنھا شانۆ دەتوانێت ووشەمان لە دەمەوە بۆ دەم پێبدات، روانینمان لە چاوەوە بۆ چاو، ئاماژەمان لە دەستەوە بۆ دەست.

شانۆ پێویستی بە دەلال نییە لەنێوان نەوەکانی مرۆڤ، بەڵکو ئەو ئاراستە روونە پێکدەھێنێت کە روونترە لە روناکی، ئەو بەھیچ شێوەیەک ئینتمای بۆ ئاراستەی باشوورو باکوور، رۆژھەڵات و رۆژئاوا نییە، ئەو گیانی روناکییە کە لە ھەر چواری لای کەونەوە تیشکدەداتەوە، ھەموو خەڵکەکەش زوو دەیناسن، جا ئەم کەسانە خۆشیان بووێت یا ئەوانە بن کە رووی تێ ناکەن.

ئێمە ھەموو کات شانۆیەکمان پێویستە کە بەجیاوازی دەمێنێتەوە، پێویستمان بە شانۆیەکە شێوەکانی جۆراو جۆرو جیاواز بن، لەگەل ئەوەش لەنێو ئەو ھەموو فۆرمە بەردەستانەو جۆرە شانۆیانە، جۆری سەرەتایی دەیسەلمێنێت کە ئەو زۆرترین پەسەند کراوە.

فۆرمەکانی شانۆی سرووتئامێز نابێت بخرێتە نێو رووبەرووبوونەوەیەکی دەستکرد لەگەل لەگەل بەشارستانیبوونی میللەتان، کللتووری شارستانی رۆژ بەرۆژ شەوکەتی نامێنێت و ئەوەی بە فۆرمەڵەی کللتووری دەناسرێت شوێنی ناسنامە سەرەتاییەکان دەگرێتەوەو لە دیمەنەکە دووری دەخاتەوە وەک چۆن ئومێدی ئێمەی لەو بەیەکگەیشتنە دوورخستەوە.

من بەروونی دەبینم شانۆ دەرگاکانی دەخاتە سەرپشت بۆ ھاتنەژوورەوەی خۆڕایی ب ۆ ھەمووان. ھەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کۆمپیوتەرەکان بۆ دۆزەخ، تەنھا بڕۆنە شانۆ و ریزەکانی پێشەوە داگیر بکەن، بالەکۆنەکانیش...
گوێ لە ووشە بگرن، بیر لە دیمەنە زیندووەکان بکەنەوە ، ئەوە شانۆیە لەبەردەمتان فەرامۆشی مەکەن، دەرفەتی بەشداریکردن تیاییدا لە دەست مەدەن، چونکە لەوانەیە ئەوە بەنرخترین دەرفەت بێت لەو ژیانی بەتاڵەو ھەڵاتووەمان.

ئێمە پێویستیمان بە ھەموو جۆرەکانی شانۆیە، بەڵام یەک شانۆ ھەیە ھیچ مرۆڤێک پێویستی نییە، مەبەستم شانۆی گەمە سیاسییەکانە، شانۆی سیاسییەکان، شانۆی کارە بێسوودەکانیان، ئەوەی کە بەدڵنیایش پێویستمان پێی نییە شانۆی تیرۆری رۆژانەیە، جا لەنێوان تاکەکان یا کۆمەڵەکان بێت، ئەوەی پێویستمان پێی نییە شانۆی تەرمەکان و خوێنە لە گۆڕەپان و شەقامەکان، لە پایتەختەکان و ھەرێمەکان، شانۆیەکی درۆزن کە باس لە شەڕی ئایینەکان و رەگەزە نەتەوەییەکان بکات.

• ئەناتۆلی لە ساڵی ١٩٤٣ لە روسیا لە دایکبووەو یەکێکە لە دەرھێنەرە دیارەکانی روسیا و ئەوروپایەو بەڕێوەبەری ماڵی شانۆی مۆسکۆیە، چەندین خەڵاتی لە روسیاو ئیتالیاو فەڕەنسا و بوڵگاریا وەرگرتووە.

ئه‌م بابه‌ته 6511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:49:25/02/2016