میران ئەبراهام: جیهانی خەیاڵەکانم ماڵی بنەڕەتی من بووە
خەڵک- مەحمود نەجمەدین
میران ئه‌براهام، نووسه‌رێكی گه‌نجی كورده‌و ساڵانێكه چیرۆك ده‌نووسێت و شهوگهڕهكانیش یه‌كه‌م ئه‌زموونی رۆمانی ئه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره له منداڵییه‌وه وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌كی كورد له هۆڵه‌ندا ده‌ژی. به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆمانییه‌وه ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ ساز كرد كه سه‌باره‌ت به نووسین و چالاكی ئه‌ده‌بی خۆی دهدۆێت.
*ئه‌گه‌ر بكرێ سه‌باره‌ت به كاروچالاكی نووسینی خۆت بدوێیت، كه‌ی ده‌ستت به نووسین كرد؟
-ئه‌گه‌ڕ بڵێم له دوا ساڵی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستم به گێڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆم كردووه، ئه‌وه بێگومان وایه، كاتێك له پۆلدا له زۆربه‌ی هاوپۆله‌كانم زیاتر، شیعرم له‌به‌ر بوو، به‌رده‌وام چیرۆكێك له خه‌یاڵمدا ئاماده‌بوو، بێ ترس و دوودڵی بۆ هاوپۆله‌كانم ده‌گێڕایه‌وه، به‌بیرم دێت كه ئه‌وسا زۆرینه‌ی ئه‌و چیرۆكانه به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆم بوون، بێجگه له‌وانه‌یش، له‌منداڵیمه‌وه نیگاركێشێكی باش بووم، مه‌به‌ستم به به‌راورد كردنم له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپۆله‌كانمدا.
من هه‌رده‌م به‌ناو جیهانی خه‌یاڵه‌كانم سه‌رسام بووم و به‌ماڵی بنه‌ڕه‌تی خۆم زانیوه، له‌كاتی ته‌نیایی یان بێزاریمدا، یان ئه‌و كاتانه‌ی كه خۆم به دڵشكاو ده‌زانی زیاتر ده‌گه‌ڕامه‌وه ناو خۆم و له‌جیهانی خوڵقێنراوی ناو خه‌یاڵه‌كانمدا كاتم به‌سه‌ر ده‌برد، یان باشتره بڵێم خۆم ده‌شارده‌وه، ئه‌وه ته‌نها پیشه‌ی سه‌رده‌می منداڵیم نه‌بووه، به‌ڵكو ئێستایش هه‌روام و پێم وابێت تازه خوم پێوه گرتووه.
سه‌ره‌تا له‌ته‌مه‌نی پانزه بۆ بیست ساڵیمدا، له‌فۆرم یان شێوازێكی هونه‌ری ده‌گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یانه‌وه بتوانم به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆم ده‌رببڕم، له‌ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌وه زیاتر كورته چیرۆك و شیعرم ده‌نووسی، ناو به‌ناویش نیگارم دهكێشاو زۆر سه‌رسامیش بووم به‌هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی، كه ئێستا كاتی زۆر پێ ده‌ده‌م و له‌كاتێكدا له‌ده‌ست نووسین و خوێندنه‌وه هه‌ڵدێم بۆ پشوو چه‌ند سه‌عاتێك له‌داری سروشتی په‌یكه‌ر ده‌تاشم، یان به‌ته‌نیا پیاسه‌یه‌كی چه‌ند سه‌عاتی ده‌كه‌م، له‌سه‌ره‌تاوه ده ساڵێك لێره‌و له‌وێ له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌رانسه‌ری هۆڵه‌ندادا شیعر‌و چیرۆكم خوێنده‌وه، تاوه‌كو ساڵی ٢٠٠٨ كاتێك لهفیستیڤاڵێكدا به‌چیرۆكی (كفن دز) به‌شداریم كرد‌و چیرۆكه‌كه‌م خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ست هێنا، له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه به‌ختی ئه‌وه‌م به‌ركه‌وت كه چاپخانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم پێوه بكات و به‌رهه‌مه‌كانم بۆ به‌چاپ بگه‌یه‌نێت، ئێستا چیرۆكی (كفن دز) له‌گه‌ڵ هه‌شت چیرۆكی تردا له‌دووتوێی كتێبكدا به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاو بۆته‌وه، بێجگه له‌هه‌ردوو ڕۆمانی (پۆترێته له‌چوارچێوه نهگیراوهكان و ماڵێك بۆ من) كه به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوبوونه‌ته‌وه، رۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كان، به‌زمانی كوردی بڵاو بۆته‌وه، ئه‌مساڵیش به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاو ده‌بێته‌وه.
*له‌ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا باس له‌ژیانی هۆڵه‌ندییه‌كان و میسرییه‌كان ده‌كه‌یت، باس له‌جیاوازی كه‌لتووری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌یت له‌یه‌ك شوێندا باسی كورد ده‌كه‌یت له‌ڕێی چه‌ند په‌ناهه‌نده‌یه‌كی كورده‌وه، هۆی ئه‌مه چییه؟ رۆمانه‌كه ده‌چێته میسر‌و وێنه‌ی ململانێی نێوان دوو كه‌لتوور نمایش ده‌كه‌یت، ئه‌مه بۆچی؟
-بۆ خوڵقاندنی جیهانی ناو ڕۆمانێك هه‌رده‌م نووسه‌ر پێویستی بهكهرهستهیه، بۆ خوڵقاندنی فه‌زای ناو ڕۆمان، به‌دارو به‌ردو كوچك و كهڵهكییهوه، من دێم سه‌رله‌نوێ جیهانێكی ڕیالیستی دهخوڵقێنمهوه هاوشێوه‌ی ئێره یان ئه‌وێ، ئیتر له‌هه‌ر جێگایه‌ك بچێت له‌م جیهانه‌ی ئێمه‌دا، پاشان كارهكتهرو كات و شوێن، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ڕووداوه‌كانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته من وه‌ك شێوه‌كارێكی كلاسیك و ڕیالیست به‌رانبه‌ر سروشت دانانیشم و وه‌ك خۆی بیخوڵقێنمهوه، هه‌ڵبه‌ته زۆرجار سه‌ره‌داوێك یان دیمه‌نیك به‌سه تاكو به تێكڵاوكردن له‌گه‌ڵ خه‌یاڵمدا ئه‌و جیهانه‌ی سه‌رله‌نوێ پێ دروست ده‌كه‌مه‌وه كه له‌ناو ڕۆمان و چیرۆكه‌كانمدا به‌نووسین كراون.
من وه‌كو ڕۆماننووسێك كاتێك سه‌رقاڵی نووسینم به‌رده‌وام لهمۆدێلێ ده‌گه‌ڕێم، مۆدێل وه‌ك كارهكتهرو شوێن به‌تایبه‌تی، بۆ شه‌وگه‌ڕه‌كان هۆڵه‌نداو میسرم هه‌ڵبژارد.
یه‌كه‌م، هۆڵه‌ندا نموونه‌یه‌كی باشه بۆ ڕۆمانێك كه باس لهئازادییهكانی تاك و به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی مێینه بكات، بێجگه له‌وه ئه‌م ڕۆمانه له‌سه‌ر ڕه‌نگ و فۆرمی هونه‌ری شێوه‌كاری ته‌نراوه، هه‌روه‌ها من پێویستم به كاره‌كته‌رێك بوو كه نموونه‌ی نه‌وه‌ی شۆڕشی ساڵی ١٩٦٨ی ئه‌وروپا بێت، بۆ ئه‌م سێ مه‌به‌سته هۆڵه‌ندا له‌پێشڕه‌وی وڵاتانی ئه‌وروپادایه، بێجگه له‌وه‌ی كه خۆم لههۆڵهندا ده‌ژیم.
دووه‌م، وڵاتی میسر له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا، به پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاكانیان بێت له‌هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان شارستانی تر‌و پێشكه‌وتوو تره، له‌ڕابردوودا چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی دینی توندڕه‌و له‌و وڵاته سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و سه‌رنجی جیهانیان به لای خۆیاندا ڕاكێشاوه.
یانی ئه‌وه تۆزێك هۆكاربوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌راوردكردنی ئه‌و دوو كلتووره به یه‌كتری، كه به‌ڕای من زۆر لێكه‌وه دوورن، ئه‌نجامی بهرلێك كه‌وتنیان له‌ڕۆمانی شه‌وگه‌ڕه‌كاندا ده‌بینیت.
وه‌كو تر بۆ فه‌زای ناو ئه‌م ڕۆمانه، له‌سامان خدر‌و سمكۆ فه‌رهاد زیاتر ئیدی جێگایه‌كی ترم شك نهدهبر بۆ باسێك یان خواستێكی تر ده‌رباره‌ی كورد یان تاكێكی تری كورد، من به‌دوای رووداوه‌كانی كوردستاندا ده‌گه‌ڕام، له‌ڕاستیدا دیمه‌نێك یان دوانم پێویست بوو، سمكۆ و سامان خدر، خۆیان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له‌م ڕۆمانه‌دا، به‌ڵكو تابلۆكانی سامان خدر له‌سه‌ره‌تاوه تاكو كۆتایی به‌رده‌وام نمایش و به‌راورد ده‌كرێن، كه هه‌موویان نمایشی ڕووداو و سروشتی كوردستان ده‌كه‌ن.
*ئه‌ی به‌رهه‌می تازه‌ت چییه یان پڕۆژه‌ی داهاتووت چییه؟
-له ئێستادا، سه‌رقاڵی سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و بهرههمانهمم كه پێشتر به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوبوونه‌ته‌وه، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه ده‌ڵێم سه‌رله‌نوێ ده‌یاننووسمه‌وه، ئه‌وه‌یه كه من وای به پێویست ده‌زانم ناوی لێ نه‌نێم وه‌ریانده‌گێڕم بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه ئه‌و كارانه به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆمن و پێویست ناكات ناوی وه‌رگێڕانیان لێ بنێم، به‌ڵكو سه‌رله‌نوێ به كوردی ده‌یاننووسمه‌وه.
وه‌كو تر پێده‌چێت بۆ ئه‌مساڵ ڕۆمانێكم بڵاو بكه‌مه‌وه، كه باس له پارچه‌یه‌كی ونبووی مێژووی شاری سلێمانی و كودستان ده‌كات، گرنگه له‌ڕێی ڕۆمانێكه‌وه ئه‌و مێژووه ونبووه بگێڕدرێته‌وه‌و نه‌وه‌ی ئێستا‌و دوای خۆمانی لێ ئاگاداربن.
ئه‌م بابه‌ته 10510
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:45:24/02/2016