شانۆیی (مەرگ لە سامۆس) نمایش كرا

شانۆیی (مەرگ لە سامۆس) نمایش كرا


خەڵك-دڵشاد حەمە

وەك رێزێزێك بۆ قوربانیانی رێگای هەندەران و ئەو خانەوادە هەڵەبجەییەی كە لە دەریای ئیجەدا خنكان، ئەمڕۆ شانۆیی (مەرگ لە سامۆس)، لەشاری هەڵەبجە نمایش كرا.

شانۆییەكە بە هاوكاری كتێبخانەی هەژار موكریانی و لە ژێر سەرپەرشتیاریی قایمقامێتی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە ئەنجام درا، ئەویش وەك رێزێزێك بۆ قوربانیانی رێگای هەندەران و ئەو خانەوادە هەڵەبجەییەی كە لە چەند رۆژی رابردوو لە نزیك دوورگەی سامۆسی یۆنانی لە دەریای ئیجەدا، خنكان.

شانۆیی مەرگ لە سامۆس، لە سەیرانگای چاوگ نمایش كرا، ئەو شانۆییە لە نوسینی بەرزان حامد، دەرھێنانی ڕزگار ئـەمین، نواندنی عوسمان محمد و ھەردی ھادی و چنور محمود، بوو.





ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:38:15/02/2016