وێنە و ڕابردوو ڕەش و سپی<br> ئومید میهرەگان

وێنە و ڕابردوو ڕەش و سپی
ئومید میهرەگان

خەڵک- و: ئەیووب عوسمان – بەختیار حەمەسوور

١/ کامێرا شێوازێکە لە ئامرازی خیانەت؛ تەنانەت لە ڕیالیستیترین و وردترین وێنەگرتنەکان بە مانای 'واقعییەت'، هێشتا ئەوەی ئێمە لە بەرامبەریداین واقیع نییە. کامێرا، یان ڕاستتر 'من'ـی کامێرا، لە ئێستادا پێداویستی، وێنەی جوانیناسیی دنیا پیشان دەدات، نەک وێنەی ئەخلاقی. لە هەر وێنەیەکدا، جۆرێک لە عەجوولی، جۆرێک لە چێژخوازیی داشاردن هەیە. هەر بە هۆی ئەمەوە، ئێمە لە وێنەکاندا بە ئەنجامی پیشەی و 'هونەری' بۆ نموونە منداڵانی لەڕ و برسیی نەیجیریایی، وێنەی 'هەژاری' یان عادەتەن وێنەی تراژیدی نابینین. کامێرا بە سانایی وێنەی ناخۆشی شتەکان دەشارێتەوە و لەناو جیهاندا وردی دەکات و دەیهاڕێت. ئایا بەردەوام وایە؟ وەڵامێکی بنبڕ بۆ ئەم پرسیارە ڕەنگەنەبێت، بەڵام لە نووسیندا دەتوانین لە 'جادوو'ـی وێنە بدوێین. جادوویەک تا ڕادەیەک ڕاستی و خەمگینی شتەکان دادەشارێت. هەڵبەت ئەمە زیادتر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی 'دیجیتاڵی' و هونەری و هەژموونی وێنەگرتن. لە ساتی ئێستادا، چۆن دەتوانین بە جۆرێک کاری وێنەگرتن بکەین کە 'گەشەی جوانی' نەبێتە هۆی جوانیناسی‌کردنی دۆخی هەبوو "واقیعی مەوجوود"؟ وێنە، چۆن دەتوانێت وێنای دۆخی هەبوو تێک بشکێنێت و لە جادوو و هەڵخەتاندن ڕزگاری بکات؟ بۆ نموونە، وێنەی ڕۆژنامە هەواڵییەکانی دوای دووی مانگی ئازار، کەم‌تازۆر توانیان سیستەمی وێنەی فەڕمی واقیعی سیاسی/کۆمەڵایەتی تێک بشکێنن (ئەمە شێوەیەکە لە تێکشکاندنی لۆژیکی بەرهەست،ژاک ڕانسێر بە وردی باسی کردووە.) بەم شێوەیە هونەر دەتوانێت شێوەی هەستپێکردنی ئینسانەکان بگۆڕێت و لە دابەشبوونی کاری هەستپێکراودا (ئەوەی خەڵکی دەبێت چی ببینن و چی نەبینن) گۆڕانکاری یان شۆڕش بەرپا بکات. لەم ڕووەوە، ئەو وێنەیەی بتوانێت ڕێ لە وەهم و گەشەسەندنی درۆ بگرێت، شۆڕشگێڕانەیە.

٢/ وێنەکان بەتەواوی پەیوەستن بە ڕابردووەوە. (فۆتۆگرافی وەک هۆکارێک بۆ تۆمارکردنی چرکە لەدەستچووەکان) مەیلێکی خۆرئاوایە بۆ پاراستن و ڕەنگە ڕزگارکردنی ڕابردوویش. ئێمە (یان بە دەڕبڕینێکی باشتر؛ئەو نەوەیەی سەردەمی ئەنالۆگمان تێپەڕاندووە.) ڕابردوومان لە چوارچێوەیەکی ڕەش و سپی یان قاوەیی ئەزموون کردووە. هەڵبەت نەوەکانی تر لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕابردوو و منداڵیی خۆیان ڕوون و ڕەنگاوڕەنگ دەبینین. چونکە ئەو ئامرازانەی ئەمڕۆ خەریکی تۆمارکردنی منداڵیی نەوەی ئایندەن، زۆر پێشکەوتووترن لەو ئامرازانەی تۆمارکردنی منداڵیی ئێمە. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا ڕابردوو ڕەش و سپی بووە؟ ئەوانەی 'ڕابردوو'یان تەنیا لە ڕێی وێنە و فیلمی ڕەش و سپییەوە ئەزموون کردووە، بە ناچاری ڕابردوو لە زەینیاندا ڕەش و سپییە. بۆیە لە کاتی ئێستادا، ئەو وێنا گشتییەی خەڵکی بۆ ڕابردوو 'شتە کۆنەکان'هەیانە، وێنایەکی ڕەش و سپی یان قاوەیییە. ڕیکلامی تەلەفیزیۆنی بێننە بەرچاو: ئەو کاتەی دەیانەوێت پیشانی بدەن فڵان‌شامپۆ مێژوویەکی کۆنی هەیە و دوو نەوەی جیاواز بەکاریان هێناوە، بەشی تایبەت بە نەوەی کۆن، بە شێوازی ڕەش و سپی یان قاوەیی پیشان دەدەن، هەر وەک ئەوەی ئەو دەمە لە ڕاستیدا هەموو شتێک قاوەیی بووە، یان ڕەنگی تر هەر بوونی نەبووە.

دەزانین کە ڕابردوو، بۆ ئێمە، جگە لە چوارچێوەی گێڕانەوە، یانبینینەوەی ڕابردوو بە شێوەیەکی تایبەت، توانای درککردنی نییە. لەم ماوە تایبەتەدا، کە تەکنۆلۆژیای وێنەگرتن هێشتا لە قۆناخی منداڵیدا بوو، ئاسایشە کە ڕابردوو بە شێوەی 'ڕەش و سپی'ببینین. ئەمەیش ڕاستی سەرەوە دەسەلمێنێت. لای ئێمە ڕابردوو ڕەش و سپییە. 'زەمەنی کۆن' یەکسانە بە 'وێنەی کۆن'. ئەمە بۆ خۆی شێوازێکە لە پاراستن و تەواو داشاردنی ڕابردوو. ئەم ڕابردووە دەکرێت زۆر نزیک بێت، دوایین ڕابردوو، دوایین ڕووداو. بینینەوەی ڕابردوو هاوتایە بە 'وێنای فەڕمی' بە مانای واقیعی و مەجازی، وێنای 'ڕەش و سپی' شتێک نییە جگە لە خیانەتکردنبە ڕەنج و ئازارەکانی ڕابردوو، یان لە باشترین حاڵەتدا، شێوازێک لە سەرگەمیی بۆرژوازی، تابلۆیەکی جوان بە دیوارەکانی چینی ناوەند، تاوەکو ئاوڕێکیان لە ڕابردوو دابێتەوە. (فیلمە 'ڕەنگاوڕەنگ'ـەکانی مێژوویی نوێی ئێران نموونەی ئەمەن. ئەم فیلمانە بەو وێنەگرتنە 'پاکوخاوێن' و'جوانە'ـی کە ڕابردوو پیشان دەدەن، تەواوی ئێش و ئازارەکانی ڕابردوو دەشارنەوە.)

'ڕەش و سپی'بوونی ڕابردوو ڕێکەوتێکی تایبەتمەندە بە قۆناخێکی مێژووی بەرەوپێشچوونی ئامراز و تەکنیکی وێنەگرتن، قۆناخێکی ڕێکەوت و تێپەڕ. بۆچی دەبێت ڕەگەزەکانی ئەوەندە گرنگ بن وهەموو ڕابردوو و 'ڕەسەنایەتیی'ئەوی پێوە پەیوەست بکرێت؟ وێنەی ڕەش و سپی شێوەیەکە بۆ شاردنەوەی ڕابردووی خراپ و شکستخواردوو. ئەم جۆرە لە وێنە هەرگیز ناتوانێت دڵدەرەوەی ڕابردوو بێت، تەنانەت ئەو ئامرازانەی کەسانی ڕابردوو بۆ وێناکردنی ئەو جیهانەی تێیدا بوون، ناتوانێت ئێمە لە ڕابردوو نزیک بکاتەوە. لە ناخی ئێستادا ناتوانین هەموو ڕابردوو ببینین، بەڵکوو دەتوانین 'چرکە'یەک لە ڕابردووی پەیوەستبە ئێستا، ڕزگار بکەین. لەبری ئەو جۆرە لە پێوەنووسان، کە جۆرێکە لە گەمە، یان لە باشترین حاڵەتدا جۆرێک 'ئەزموون'ـە، دەبێت ڕابردوو لە شەڕی خۆی دەرباز بکات.

هەڵبەت ئەم ڕەوتە تایبەتمەندیەکی دیالەکتیکی هەیە: لەم سەردەمی دیجیتاڵەدا، سەردەمێک کە «'وێنەگرتن' بە مۆبایل سادەترین و ڕۆژانەترین ئەزموونی تاک، لە تەمەنی حەوت ساڵی بە دواوە، لە زەمەنێک بەتەواوی کاتە ئاسایی و پێکەنیناوییەکانی گەورەبوونی منداڵێک بە شێوەیەکی دیجیتاڵیزە لە چوارچێوەی فیلم و وێنەدا تۆمار دەکرێن، بە جۆرێک کەسەکان لە تەمەنی گەورەیدا دەتوانن بچووکترین بەش و ئەزموونی ژیانیان و تەنانەت ترۆمای منداڵیان بە ڕەنگاوڕەنگی و کوالیتی بەرزەوە ببینین.» لە وەها دەورانێکدا، وێنەیەکی ڕەش و سپیی کۆن لە باوک یان خوشک ئەزموونێکی کاڵەوەبووە. ئەزموونێک لە ڕابردووی بەسەرچوو و بەخشراو.

سەرچاوە: از چیزهای بی مصرف، امید مهرگان، نشر: تهران: گام نو، ١٣٩٠.


ئه‌م بابه‌ته 2259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:27:10/02/2016