کتێبی نالی<br> ڕێبوار سیوەیلی

کتێبی نالی
ڕێبوار سیوەیلی

خەڵک

کتێبی نالی، کتێبێکی نووسەرو ڕووناکبیر ڕێبوار سیوەیلییەو ماڵی وەفایی چاپی دووەمی کردۆتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندایە.

ئەو کتێبە، لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و وردە دەربارەی شیعرەکانی نالی و لە دوتوێی ٣٠٠ لاپەڕەدا، سیوەیلی دەربارەی بەشێک لە شیعرەکانی نالی هەڵوەستەی کردووە.

کتێبی نالی، بە یەکێک لە جدیترین ئەو کتێبانە دادەندرێت، کە تا ئێستا دەربارەی شیعری نالی نووسرابێت.

هاوکات ڕێبوار سیوەیلی لە پێشەکی کتێبەکەیدا، حیکایەتی ئاشنابوونی خۆی بە شیعرەکانی نالی دەگێڕێتەوە تا سەروەختێک کە ئیدی بە هیچ جۆرێک ناتوانێت لێیان داببڕێت.


ئه‌م بابه‌ته 34444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:15:12/01/2016