كه بانگی دا ده‌توانیت هیچ بخۆیت؟
خێزان
له كاتی پارشێواندا كاتێك نان ده‌خۆین و گوێبیستی بانگ ده‌بین، به‌و پێیه‌ی دواین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی شت بخۆن، به‌شێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ بیستنی بانگه‌كه‌دا ده‌ستده‌كه‌ین به ئاو خواردنه‌وه یاخود به خێرای نان خواردن.
بانگوازی به‌ناوبانگی ئیسلامی د. محمد عریفی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كاتێك په‌رداخێك ئاوت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بانگ ده‌دات ئه‌وه ئاساییه كه ئه‌و په‌رداخه ئاوه بخۆیته‌وه یاخود ئه‌و پاروه نانه ته‌واو بكه‌یت كه له ده‌متدایه.
به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌و بانگخوازه كارێكی باش نییه كه له گه‌ڵ بیستنی بانگدا به په‌له هه‌وڵبده‌یت ئاو یان هه‌ر شتێكی دیكه بخۆیت، چونكه ناتوانرێت بوترێت كه به‌وه رۆژوهكهت ده‌شكێت، به‌ڵام باشتره كه ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت و له گه‌ڵ بیستنی بانگدا ده‌ست له خواردن هه‌ڵبگریت.
ئه‌م بابه‌ته 3510
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:51:22/06/2015