هاوپەیمانان 15 هێرشی دیكەیان كردەسەر داعش
خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی هێزەكانی هاوپەیمانان رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 15 هێرشی ئاسمانیان كردۆتەسەر داعش لە عێراق و سوریا.
لە بەیاننامەیەكدا ناوەندی هێزەكانی هاوپەیمانان باسی لەوەكردووە، 13 هێرش لە عێراق كراونەتەسەر داعش، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و زیانەكان بكات.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، دوو هێرشی دیكەیش لە سوریا كراونەتەسەر بنكەكانی داعش.
بەردەوامی هێرشەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لەكاتێكدایە كە داعش لە چەند بەرەیەكەوە شەڕ لە دژی چەند گروپ و دەوڵەتێك دەكات، بەتایبەتی حكومەتی عێراق و حەشدی شەعبی و هێزە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سوریا.
ئهم بابهته 1073
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:32:23/03/2016