ناسنامەی دوو لە ئەنجامدەرانی هێرشەكانی برۆكسێل ئاشكرا بوو
خەڵك- ئامەد حەسەن
تەلەفزیۆنی بەلجیكا بڵاوی كردەوە، كە ناسنامەی دوو لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی شاری برۆكسێل ئاشكرا بوو.
بە پێی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە ناویان ئیبراهیم بكراوی و خالید بەكراوییە و برای یەكترن و لەلای پۆلیس ناسراون.
دوێنێ سێ تەقینەوە فڕۆكەخانەی برۆكسێل و میترۆیەكی شارەكەیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە 34 كەس كوژاران و نزیكەی 200 كەسی دیكە بریندار بوون.
ئهم بابهته 1116
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:23/03/2016