هونەرمەندێكی ناسراوی كورد كوژرا
خەڵك- بەشی هەواڵ
هونەرمەندی میوزیكی ناسراوی كورد زاهید بریفكانی لە شاری دهۆك لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا.
پۆلیسی شاری دهۆك بە میدیاكانی راگەیاندووە، كە بریفكانی بە چەقۆ كوژراوە لە ماڵەكەی خۆیدا و دوای رۆژێك تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
تا ئێستا دەزگاكانی پۆلیس هۆكاری كوژرانی ئەم هونەرمەندەیان ئاشكرا نەكردووە.
زاهید بریفكانی یەكێك لە هونەرمەندە میوزیكییە ناسراوەكانی كورد بووە و خزمەتێكی زۆری گۆرانی و میوزیكی كردووە، بەتایبەت لە ماوەكانی رابردوودا لە ئەوروپا كاری زۆری بۆ هونەرمەندانی گۆرانی بێژ كردووە.
ئهم بابهته 4060
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:18:23/03/2016