وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی عیراق ئاشكراكرا
خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبۆوە و جگە لە پێداگری لە چاكسازی داوا لە هێزە ئەمنییەكان كرا خۆپیشاندەران بپارێزن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی ئیداری كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا داوا لە هێزە ئەمنییەكان كرا خۆپیشاندەران بپارێزن و ڕێز لە مافی داواكاریی ئاشتیانەی خۆپیشاندەران بگرن.
داواشیان لێ كرا، چاودێری موڵك و ماڵی دەوڵەت بكەن و ڕێگە نەدەن خۆپیشاندانەكان بۆ مەرامی تایبەت بەكاربهێندرێت و ڕەوشەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت.
بەهۆی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە شەپۆلێك ناڕەزایی تووند بەغدادی پایتەختی عێراقی گرتووەتەوە و حكومەتیش بڕیاریداوە گۆڕانكاری وەزاری ئەنجام بدات و وەزیرە نوێیەكانی لە كەسانی تەكنۆكرات هەڵبژێرێت.
ئهم بابهته 654
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:58:22/03/2016