خەڵك- ئامەد حەسەن
ئەمڕۆ دوو شەممە، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كوژران و بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەیەكەوە، كە بارەگای ئەو هێزانەی لە مەخمور كردە ئامانج.
سەرچاوەیەك بە مەداپرێس-ی راگەیاندووە، هێرشەكە بەهۆی خۆكوژێكەوە بووە و بارەگای سەربازی هێزە عێراقییەكانی كردۆتە ئامانج .
وتیشی :"بەهۆیەوە سەربازێك كوژراوە و دووی دیكەش بریندار بوون".
هەروەها هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سەرەتای ئەم هێرشەدا، توانیویانە، كە 5 چەكداری خۆكوژی دیكەی داعش بكوژن، كە هەوڵی نیزیكبوونەوەیان دەدا لە بارەگای فیرقەی 15ی سوپای عێراق لە مەخمور.