هەڵمەتی پاككردنەوە لەبەرچاوی گەشتیاران ئەنجامدەدرێت
خەڵك
ڕێكخراوێكی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی چوارەم لەڕێگەی 4تیمی خۆبەخشەوە، پلانی كاركردنی بۆ ڕۆژەكانی جەژنی نەورۆز دەخاتەڕوو.
ڕێكخراوی سروشتی كوردستان، بەهۆی جەژنی نەورۆز و بەهارەوە، هەڵمەتی دابەشكردنی ڕێنمایی ژینگەیی و عەلاگە ئەنجام دەدات بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دەربەندیخان، بەئامانجی پاك ڕاگرتن و پاراستنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەكان.
لە درێژەی كاری ژینگەیی ڕێكخراوەكەشدا، هەڵمەتی پاككردنەوە لەبەرچاوی گەشتیاران ئەنجامدەدرێت.
ئهم بابهته 1858
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:11:19/03/2016