خەونەكانی هەڵەبجە ڕەنگ دەكرێن
خەڵك
ڕەنگكردنی خەونەكان بۆ یادی هەڵەبجە، ناونیشانی پرۆژە و پێشانگایەكی هونەری مامۆستایانی كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانیە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە یادی كیمیا بارانی هەڵەبجەدا بەڕێوە دەچێت.
پێشانگاكە ڕۆژی ١٦/٣/٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، كات/١٠ ی بەیانی تا ٤ ئێوارە، هاوكات ڕۆژی ١٧/٣/٢٠١٦ لە گەلەری زاموا لە سلێمانی،كات/٤ ی پاش نیوەڕۆ پێشوازی لە میوانان دەكات و
بۆ ماوەی دووهەفتەش پیشانگاكە بەردەوام دەبێت لە ١٠ بەیانی بۆ ٥ ئێوارە.
ئهم بابهته 2107
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:14/03/2016